گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو داواکارییانەی لە ئەمریکاوە لەڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە پێیان گەیشتووە، “زۆر چاوچنۆکانە (زیادەڕۆییانە)، دوور لە عەقڵ و نالۆژیکی بوون.”
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “ئەوەی کە باسی لێوە کراوە، ئەو پەیامانە بوون کە لە رێگەی هەندێک نێوەندگیرەوە، لەوانە پاکستان، پێمان گەیشتووە و باس لە ئارەزوو و داواکاریی ئەمریکا دەکەن بۆ دانوستاندن.”
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، “ئەرکی ئێمە روونە. بە پێچەوانەی لایەنی بەرامبەر کە بەردەوام هەڵوێستی دەگۆڕێت، قسەی دژبەیەک، رەفتاری ناکۆک و رەفتاری دژبەیەک لە نێوان بەرپرسە جیاوازەکانیاندا دەبینرێت؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتاوە هەڵوێستی سەبارەت بەو بابەتە جیاوازانەی لە میدیاکاندا خراونەتەڕوو، زۆر روون بووە. ئێمە بە باشی دەزانین کە چوارچێوەی مەبەستی ئێمە چییە.”
بەقایی گوتیشی، “ئاماژەم بەوە کردبوو کە ئەو بابەتانەی پێمان گەیشتووە، ئێستا لەژێر هەر ناونیشانێکدا بێت، کەم یان زۆر، داواکارییەکان زۆر چاوچنۆکانە (زێدەڕۆیانە)، دوور لە عەقڵ و نالۆژیکی بوون.”
نوێدەکرێتەوە..










