میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، سەید مەجید ئیبن رەزا وەکو سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگریی ئێران دیاریکرا و شوێنی نەسیرزادە دەگرێتەوە.
لە سەرەتای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران لەنێو ئەو بەرپرس و فەرماندانەدا بوو کە کوژرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، فەرماندەی سوپا، سەید مەجید ئیبن رەزا بە فەرمی وەک سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەکاربووە.
وەزارەتی بەرگریی ئێران لە یەکەم راگەیێندراوی دوای دەستبەکاربوونی سەرپەرشتیارە نوێیەکە ئاشکرای کرد، سەردار ئیبن رەزا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی ئەنجامداوە و باسیان لە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە کردووە.

ئیبن رەزا لە یەکەم پەیامیدا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کرد و رایگەیاند، “کۆماری ئیسلامی لە سزادانی دەستدرێژیکاران بەردەوام دەبێت.”
نوێدەکرێتەوە…