ئێرانجیهان

ئێران: هێزە چەکدارەکانمان بۆ هەر سیناریۆ و…


 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەن و هۆشداریش دەدات کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئاسایشی ناوچەکە و ئابووری جیهانیان خستووەتە مەترسییەوە.

 

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند: “ئەوەی لە سەرانسەری جیهان روودەدات، ئەنجامی راستەوخۆی کارە شەڕەنگێزییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە دژی ئێران.”

 

بەقایی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو گرژییانە کاریگەرییان لەسەر تەواوی ناوچەکە، ئاسایشی کەنداو، دەریای عومان و گەرووی هورمز هەبووە، هاوکات لێکەوتەی مەترسیداریشیان بۆ سەر ئابووری جیهان لێکەوتووەتەوە.

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەم دۆخە نییە و گوتی: “ئەمە ئەوە نییە کە ئێران دەیەوێ، بەڵکوئەنجامی شەڕەنگێزییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە، بۆیە دەبێت ئەم شەڕە بووەستێنن، چونکە ئێمە بەرگری لە خۆمان دەکەین.”

 

ئیسماعیل بەقایی رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانیان بۆ هەر ئەگەر و سیناریۆیەک لە ئامادەباییدان و ئاماژەی بەوەش کرد کە “ناپاکی لە دیپلۆماسی و دامەزراوە نێوەندگیرییەکانیش کراوە.”

 





سەرچاوە

Related Posts