وەزارەتی خوێندنی باڵا راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ماوەى مانەوەى ئەو خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن تاکو (2026/5/1) درێژکرایەوە
لە راگەیەندراوکەدا هاتووە، لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بریاردرا بە، درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/4/15) تاکو (2026/5/1.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى دیکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و رێنمایی گونجاو دەردەکات.
باسی لەوەش کردووە، ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.
نوێ دەکرێتەوە










