سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیچ یۆرانیۆمێکی پیتێنراو بۆ ئەمریکا نانێرن و ئەو پرسە بۆ گفتوگۆ نییە.
سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوە و بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی ئاسۆشێیتد پرێسی راگەیاند، “ژمارەیەکی زۆر پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کراوە، بەڵام ئەمریکا پێداگری لەسەر ئەو داواکارییانە دەکات کە تاران بە زێدەڕۆیی دەزانێت.”
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، هیچ یۆرانیۆمێکی پیتێنراو بۆ ئەمریکا نانێرن و ئەو پرسە بۆ گفتوگۆ نییە.
سەبارەت بە خولی دووەمی دانوستانەکان، خەتیبزادە گوتی: “هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغێک کە بتوانین کۆبوونەوەیەکی راستەقینە ئەنجام بدەین، چونکە بابەتگەلێک هەن کە ئەمریکییەکان هەڵوێستی توندی خۆیان نەرم نەکردووە.”
جێگری وەزیری دەرەوە جەختیکردەوە، ئێران دەیەوێت پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی راستەوخۆ، دەستکاری رێککەوتنەکە بکات.
خەتیبزادە ئاماژەی بەوەشدا، ئێران بە نیازپاکی دانوستانی کرد و ئاگربەستی قبوڵ کرد، هەروەها جەختیکردەوە، ئەم ئاگربەستە دەبێت هەموو وڵاتان بگرێتەوە بە لوبنانیشەوە، سەبارەت بە دۆخی نوێی گەرووی هورمز، جێگری وەزیری دەرەوە گوتی: لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا رێنمایی نوێ بۆ گەرووی هورمز دەردەچێت، گەرووەکەش بە کراوەیی و سەلامەت بۆ تێپەڕاندنی هاووڵاتیانی مەدەنی دەمێنێتەوە.










