ئێرانجیهان

وەرگرتنەوەی یۆرانیۆمەکە لە ئێران پرۆسەیەکی سەخت دەبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ دوای ئەو هێرشانەی رابردوو واشنتن کردیە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران، پرۆسەی دەرهێنانی یۆرانیۆم لە ئێراندا دەبێتە کارێکی “درێژخایەن و زۆر سەخت”.

ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ترووس سۆشیاڵ” (Truth Social) ئاماژەی بە وردەکاریی هێرشەکان کرد و نووسیویەتی: “ئۆپراسیۆنی (چەکوشی نیوەشەو) ئەو ناوەی واشنتن لە هێرشەکانی نابوو، وێرانکاریی شوێنەکانی ئەتۆمی بوو لە ئێران.”

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، بەهۆی کاریگەریی ئەو هێرشانەوە، لەمەودوا “دەرهێنانی یۆرانیۆم پرۆسەیەکی درێژخایەن و سەخت دەبێت.”

ترەمپ بەردەوام “لەناوبردنی ئەتۆم” بۆ ئاماژەدان بە کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بەکاردەهێنێت، کە واشنتن تاران تۆمەتبار دەکات بەوەی بۆ مەبەستی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی گلدانەوەی بۆ دەکات.

لە لایەکی دیکەوە، ترەمپ هێرشی کردە سەر کەناڵی (CNN) و چەندین دەزگای راگەیاندنی دیکە و بە گەندەڵ و درۆزن وەسفی کردن. ترەمپ رەخنەی لێگرتن کە “مافی فڕۆکەوانە مەزنەکانی ئەمریکا نادەن، بەڵکو هەمیشە هەوڵی بچووککردنەوە و پشتگوێخستنی رۆڵ و قارەمانییەتی ئەوان دەدەن لەو ئۆپراسیۆنانەدا.”

سەرچاوە

Related Posts