ئێرانجیهان

رێگریمان لە کەشتییەک کرد بەرەو بەندەرێکی ئێران دەچوو

فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا “سێنتکۆم” ئەمڕۆ شەممە 25ـی نیسانی 20256، رایگەیاند؛ تێکشکێنەری “یو ئێس ئێس ڕافائیل پێراڵتا”، رێگری لە کەشتییەک کردووە، بە ئاڕاستەی یەکێک لە بەندەرەکانی ئێران دەچوو.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، کەشتییە راگیراوەکە ئاڵای ئێرانی پێوە بووە و ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی “گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران” ئەنجامدراوە.

لە لایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند؛ دەستیان بەسەر کەشتیی (ئیپامیدۆنس – Epameidondas)دا گرتووە. ئێران دەڵێت؛ ئەم کەشتییە هاوکاریی سوپای ئەمریکای کردووە، هۆشدارییەکانی پشتگوێ خستووە و چەندین سەرپێچی دەریایی ئەنجامداوە.

ئەم ئاڵۆزییانە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە راگەیاندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) سەبارەت بە گۆڕینی ئاڕاستەی 34 کەشتی، وەک بەشێک لە رێکارەکانی سەپاندنی گەمارۆ بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا.

سەرچاوە

Related Posts