ئێرانجیهان

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

ڕۆژی سێشەممە 28ی نیسانی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی ئەلزەیدی كرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی ڕاسپاردنی عەلی ئەلزەیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران وەك دەرفەتێك هەژمار كرد بۆ گەڕاندنەوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق بۆسەر ڕێگەی دروست.

نوێ دەکرێتەوە.

سەرچاوە

Related Posts