ئێرانجیهان

ناکۆکییە ناوخۆییەکانی تاران بووەتە رێگر لەبەردەم رێککەوتن لەگەڵ واشنتن

راپۆرتێکی تۆڕی “سی ئێن ئێن” ئاشکرای کردووە، لایەنێکی توندڕەو لە ناوخۆی ئێراندا کار بۆ پەکخستنی هەر دەرفەتێکی رێککەوتن دەکەن.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەم لایەنە کە بە “بەرەی پایداری” ناسراون، لە رێگەی میدیاکان، پەرلەمان و شەقامەوە فشار دەکەن بۆ دژایەتیکردنی هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم گرووپە خۆیان بە “پارێزەری شۆڕشی 1979” دەناسینن و پێیان وایە هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بە واتای خۆبەدەستەوەدان دێت و تاران تەنیا بە شکستپێهێنانی واشنتن دەتوانێت دەستکەوتی هەبێت.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم ململانێ ناوخۆییە دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای جەنگەکەدا، توندتر بووەتەوە. ئەمەش وای کردووە بەرپرسانی ئەمریکا، لە سەروو هەموویانەوە دۆناڵد ترەمپ و مارکۆ ڕوبیۆ، سەرکردایەتی نوێی ئێران بە “پەرتەوازە و لێکترازاو” وەسف بکەن.

لە لایەکی دیکەوە، واشنتن چاوەڕێی وەڵامی فەرمی تارانە بۆ نوێترین پێشنیاز سەبارەت بە کۆتاییهێنان بەو جەنگەی زیاتر لە دوو مانگە دەستی پێکردووە، جگە لە پرسی مەلەفی ئەتۆمی. هەرچەندە ترەمپ و ڕوبیۆ پێشبینییان دەکرد لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا وەڵامیان پێ بگات، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ پێشکەوتنی دانوستانەکان بەدی نەکراوە.

سەرچاوە

Related Posts