ئێرانجیهان

زانیارییەکان لەبارەی بنکە ئیسرائیلییەکە پشتراست نەکراونەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئایاری 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەبارەی راپۆرتێکی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ـی ئەمریکی سەبارەت بە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی نهێنیی ئیسرائیل، لە بیابانەکانی عێراق، قسەی بۆ کوردستان24 کرد. 

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق گوتی “پێشتر لێدوانی فەرمیمان سەبارەت بەم بابەتە نەداوە. ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاویکردوونەتەوە تایبەتن بە خۆی، نازانین سەرچاوەیان کوێیە و تا ئێستا بۆمان پشتراست نەکراونەتەوە”. 

نوێ دەکرێتەوە.. 

سەرچاوە

Related Posts