ئێرانجیهان

بەڵێنمان پێ دراوە هیچ مووچەیەکی فەرمانبەران نەفەوتێت

ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئایاری 2026، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەبارەی کۆبوونەوەکانی شاندی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند “کۆبوونەوەکان زۆر باش بوون و بە ڕۆحێکی برایانە بەڕێوەچوون.”

لەبارەی پرسی مووچەش، فارس عیسا گوتی “بەڵێنمان پێ دراوە، هیچ مووچەیەکی فەرمانبەران نەفەوتێت و هاوکابن لەگەڵمان”. باسی لەوەش کرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردووەتەوە، نابێت پرسی مووچە تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت. 

نوێ دەکرێتەوە.. 

سەرچاوە

Related Posts