ئێرانجیهان

سه‌رۆكی حکوومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبووه‌وه

ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە، 5/23، لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، له‌گه‌ڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسیی و گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕۆڵی گرنگ و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسیی لە عێراقدا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و گشت پێکهاتەکان. 

سەرچاوە

Related Posts