ئێرانجیهان

لەگەڵ قاسم ئەعرەجی باسی هێرشەکانی سەر کوردستانمان کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24، رایگەیاند، “ئێمە قسەمان کردووە و بەڕێزیشیان (قاسم ئەعرەجی) هەمیشە پاڵپشت بووە بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین، ئەو تەهدیداتانەی لەسەر هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق هەیە، ئینشائەڵڵا نەهێڵین و جەنابیشیان دەوری خۆی بینیوە”. 

لە لای خۆیەوە قاسم ئەعرەجی لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی، “زۆر دڵخۆشین بەم سەردانە گەورەیەی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، برا و ئازیزم کاک مەسرور. ئینشەڵا کارەکان بە باشی و بە خێر دەڕۆن بەڕێوە، تێگەیشتنێکی گەورەش لە نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیدا هەیە، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکاندا بێت. هەمیشە و لە هەر کاتێکدا بێت بەخێرهاتنی لێ دەکەین و هەمیشە لەسەر سەر و چاومانە.”

نوێ دەکرێتەوە.. 

سەرچاوە

Related Posts