ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، “ئێمە زۆر زۆر خۆشحاڵین بە بینینی بەڕێز دکتۆر نووری مالیکی، دۆست و کەسایەتییەکی کاریگەری ئەم وڵاتە. زۆر تەقدیری یەکجار زۆرمان هەیە بۆ خەبات و ماندووبوونی جەنابیان و دۆستێکی نزیکی گەلی ئێمەیە. زۆر خۆشحاڵین بەوەی کە لە خزمەت جەنابیاندا بووین”.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان، سەرۆکی حکوومەت گوتی، “باسی کۆمەڵێک لەو پرسانەمان کرد کە گرنگن بۆ عێراق و پەیوەندی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان و ئەو بارودۆخەی کە لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت. لەسەر هەموو ئەو خاڵانە قسەی زۆرمان کردووە، بیروبۆچوونەکانمان زۆر نزیکە”.
مەسرور بارزانی باسی لەوەش کرد، “هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە ئەو هەوڵانەی بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە هەیە، یان ئەم وڵاتە هەیە، لێدان لە یاسا و پێشێلکردنی یاسا لەم وڵاتەدا هەیە، دەبێت ئەوانە راست بکرێنەوە. لەسەر ئەو بابەتەش قسەی باشمان کردووە و ئینشاڵڵا بەردەوام دەبین لە پەیوەندی و هەوڵ دەدەین کە هەموومان بەیەکەوە عێراق بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناک ببەین ئینشاڵڵا، دەستان خۆش بێت.”
نوێ دەکرێتەوە..










